درەنگانێکی شەوی رابردوو لە سنووری قەزای سێمێل تەرمی ژنێک ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای دهۆك کرا کە بە "فیشەك کوژراوە".
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (٢:٠٠)ی شەوی ڕابردوو لە کومەڵگەی مسێریکی سەر بە قەزای سێمل ژنێک کوژرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژنەکە تەمەنی لە نێوان (٢٠ بۆ ٢٥) ساڵیدایە و خاوەنی منداڵێکە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، تەرمی ژنەکە شوێنی شەش گولـلە لەسەر جەستەی بووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردوەتەوە.