جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەموز خەرجدەکرێت. هەفتەی داهاتووش دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت".
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکرێت و کێشەی نییە، هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی ئاب خەرجدەکرێت".
لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە کە، مووچەی هێزە ئەمنییەکان کێشەی نییە و خەرجدەکرێت.
سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەببینەوە تا مووچەی فەرمانبەران لە بابەتی کەسی جیابکرێتەوە و هیچ لایەنێک نەیکات بە دەستکەوت". (شاخەوان عەبدوڵا وادەڵێت)