خوێندنی باڵا وەرگرتنی كارتی دەنگدان قەدەغە دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بۆ هیچ مەبەستێك داوای كارتی دەنگدان لە مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندكاران نەکرێت". 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی گشت زانكۆ حكومییەكان كراوە و تیایدا هاتووە" لە پێناو پابەندبوون بە بنەما دەستووری، یاساییەكان و مافەكانی مرۆڤ، هیچ زانكۆ و دام و دەزگایەكی سەر بە وەزارەتەكەمان بۆ هیچ مەبەستێك ڕێگەپێدراو نییە داوای كارتی دەنگدان لە مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندكارانی زانكۆكان بكات". 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هەر ناوەندێكی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای كارتی دەنگدان بكات ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە". 



PM:12:47:28/08/2024