پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقە لە ئۆتۆمبێلی سەرۆکی شارەوانی قەزای شێخان کرا، بەڵام هیچ زیانێک بەسەر سەرۆکی شارەوانیدا نەگەیشتووە.
کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ لەناو سەنتەری قەزای شێخان تەقە لە سەرۆکی شارەوانی قەزاکە كرا و چەند گولـلەیەک بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوت.
خالید نەرمۆ سەرۆکی شارەوانی قەزای شێخان، دوای ڕووداوەکە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" کاتێک لە ناو ئۆتۆمبێل بووم تەقەم لێکرا و گولـلە بەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتووە، بەڵام من سەلامەتم و بریندار نەبووم".
سهرۆكی شارهوانی شێخان وتیشی" سکاڵایی یاسایی لەسەر تەقەکەرەکە تۆمار دەکەم، لای من کەسێکی ناسراوە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراوە و پێویستە بە سزای یاسایی خۆی بگات".