دەزگای سیخوڕی "میت" لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد " لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری سلێمانی "گوڵستان تەکیک" کرایە ئامانج کە ئەندامی پەکەکەیە".
ئەمڕۆ چوار شەممە دەزگای میتی تورکی لە ڕاگەیاندێکدا بەرپرسیارێتی کوژرانی هەردوو رۆژنامەنووس ( هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا ) ی خستە ئەستۆ و گوڵستان تارای بە ئەندامی پەکەکە ناوزەد کرد.
لە راگەیاندنەکەی " میت " دا هاتووە" گوڵستان لە ساڵی ١٩٨٨ەوە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە و فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە".
رۆژی ٢٣ـی ئەم مانگە، لەسنوری سەیدسادق، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دوو ئۆتۆمبیلی رۆژنامەنووسانی چەتری کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی هەردوو رۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا، هەرچەندە دەزگای میتی تورکی هەردووکیان هەژمار دەکات وەک ئەندامی پەکەکە، بەڵام هەرچی میدیا جیهانییەکانە وەک رۆژنامەنووس ناوزەدیان کردوون.