هه‌رچه‌نده باشور و رۆژئاوا له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ربازی و جه‌ماوه‌ری له‌به‌رزترین ئاست هه‌ماهه‌نگی و پێکه‌وه کاردنن له ئارادایه، به‌ڵام تا ئێستا تۆڕی میدیای رووداو پێیوایه ژماره‌ی ئه‌و کوژراوانه‌ی داعش که له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ئاشکراکراون راستنین و هاوکات ده‌شڵێت "سێ یه‌کی کوبانێ له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه".
رووداو له رووماڵی ئه‌مڕۆ 1 تشرینی دووه‌می شه‌ڕی کوبانێدا ده‌ڵێت" هەرچەند لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، ناوەندی چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، لەو شەڕانەدا کوژرانی 1294 چەكداری داعشی راگەیاند، بەڵام بەگوێرەی ئاماری باوەڕپێکراو، کە ناوەندی بێلایەن بڵاویان کردووەتەوە و زانیارییەکانیان لە کەسانی مەیدانی پێگەیشتوون، لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا 576 چەکداری داعش و 21 کەسی سڤیل کوژراون". ( به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی خۆی ئاشکرا بکات که ئه‌و سه‌رچاوه بێڵایه‌نه کێیه؟ چۆن ئه‌م زانیارییه‌ی ده‌ستکه‌وتووه؟).
هه‌روه‌ها له بڕگه‌یه‌کی تر هه‌واڵه‌که‌دا، رووداو ده‌ڵێت" "لەگەڵ ئەوەی سێیەکی کۆبانێ لەدەست داعشە، بەڵام تەواوی چەکدارانی داعش، کە ئێستا لە نێو کۆبانێدان، گەمارۆدراون و هێزەکانی ناو کۆبانێ پشتیان لێ‌گرتوون".( ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پێشمه‌رگه کێیه؟ چۆن زانیاری سه‌ربازی به‌م شێوه‌یه بڵاوده‌کاته‌وه که پشتیان لێ گرتوون).
سه‌رچاوه‌یه‌کی میدیای ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند " پێشبینی ده‌کرا که دوای رێککه‌وتنی لایه‌نه‌کانی رۆژئاوا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی هه‌رێم له هه‌فته‌ی رابردوودا، سیاسه‌تی میدیای رووداو گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بهاته‌یه، به‌ڵام تا ئیستا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت".