دڕۆنێک لە ئاسمانی کەرکوک بە مووشەک خرایە خوارەوە( نوێکراوەتەوە)

دڕۆنێک لە ئاسمانی کەرکوک بە موسەک خرایە خوارەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان کەمێک لەمەوبەر هێزی ئاسمانی عێراق بە ٥ موشەک دڕۆنێکی لە  ئاسمانی کەرکوک خستە خوارەوە.

فەرماندەیەکی هێزی ئاسمانی عێراق بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە کە " پێدەچێت دڕۆنەکە تورکی بێت".

دڕۆنەکە لە گەڕەکی تسعین لە شاری کەرکوک خراوەتە خوارەوە و زیانی ماددی هەبووە، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی هیچ راگەیەنراوێکی لەسەر ئەم رووداوە بڵاونەکردووەتەوە.

بۆ بینینی ساتی کەوتنی دڕۆنەکە جوێنی تیلیگرامی سپی بکەن:https://t.me/speemedia






AM:11:10:29/08/2024