سلێمانی.. لە دژی هەمواری یاسای باری کەسێتی خۆپشاندان ئەنجامدرا

لە سلێمانی دژی هەمواری یاسای باری كەسێتی كۆمەڵێك چالاكوان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی  خۆپیشاندان ئەجامدراو و رایانگەیاند" یاساكە عێراق (١٠٠) ساڵ دەباتەوە دواوە".

ئەمڕۆ پێنج شەممە دژی هەمواری باری کەسێتی لە پەرلەمانی عێراق كۆمەڵێك چالاكوان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دا.

دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" نوێنەرانی كورد بەبێ‌ جیاوازی كە یەكەمجار یاساكەیان هێنایە پەرلەمانی عێراق دژی بوون دوەمجاریش بەشی زۆرمان نەچووینە ئەو دانیشتنەوە كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا".

وتیشی" ئێمە وەك پەرلەمانتارانی كورد ناتوانین بەرەنگاری ئەو ئیرادە بەهێزە مەزهەبیەوە ببینەوە كە پشتیوانی ئەو هەموارە دەكات رەنگە لەم وەرزی یاسادانانەدا ئەو هەموار تێپەڕنن".

کاروان یاروەس راشیگەیاند"  ئەو هەموارەی كە دەكرێت كۆپی (٦٥) ساڵ لەمەوبەری پێشكەوتوترە لەوەی ئێستاو ئەم هەموار (١٠٠) ساڵ عێراق دەباتەوە دواوەو كێشەی كۆمەڵایەتی یاسایی زۆر دروستدەكات".

یاسای باری کەسێتی کارپێکراوی ئێستای عێراق لە ساڵی ١٩٥٩ دەرچووە و دەڵێت مەرجە ئەو کچ و کوڕەی کە هاوسەرگیری دەکەن تەمەنیان گەیشتبێتە ١٨ ساڵ یاخود ئەگەر ١٥ ساڵ بن ئەوکات پێویستییان بە مۆڵەتی دادوەردەبێت بە گوێرەی تەمەنی شەرعیی پێگەیشتن و توانای جەستەییان.

داواکاری بۆ هەمواری یاساکە لەلایەن پەرلەمانتارێکی شیعە مەزهەب بە ناوی ڕائد مالیکی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە و خویندنەوەی یەکەمی بۆکراوە و تێدا ڕێگا بە پیاوانی ئاینی شیعە و سوننە دەدات بڕیار لەسەر کاروباری هاوسەرگیری و جیابوونەوە و میرات بدەن و دەوترێت بزۆرینەی پەرلەمانتارانی شیعە پاڵپشتی دەکەن و مەبەستیانە تێبپەڕێندرێتلە پرۆژە یاساکەدا مادەکانی ٢ و ١٠ی یاسای کارپێکراوی باری کەسێتی هەمواردەکرێنەوە وبە پێی هەموارەکە مەزهەب لە گرێبەستە هاوسەرگیرییەکە دیاریدەکرێت و هاوسەران حوکمەکانی مەزهەبەێکی دیاریکراویان بەسەردا جێبەجێبکرێت و لە ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی لەنێوانیان لەسەر جۆری مەزهەب، ئەوکات گرێبەستەکە بە پێی مەزهەبی پیاوەکە دەبێت.

هەروەها دیوانەکانی وەقفی سوننە و شیعە بەرپرسیار دەکات لە دابینکردنی پەڕاو و تۆماری حوکمە شەرعییەکان بۆ گرێبەستە هاوسەرگیرییەکان و دەستەڵاتی کۆتایی پەسەندکردنی هاوسەرگیرییەکانیان پێدەدات.





PM:12:26:29/08/2024