ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ بەشێکی دیکەی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم کرا و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان (کەی ئێن ئێن)، کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە" نوسراوى خەرجکردنى (٢٧٠) ملیار دینارى دیکەى دەستە و وەزارەتەکان گەیشتوەتە بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و کۆى پارەى گەیشتوو تا ئێستا بۆ موچە گەیشتوەتە (٨١٩) ملیار دینار".
ئەوەشی خستەڕوو، رۆژى یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت دەستپێدەکات و راستەوخۆ دواى کۆتاییهاتنى پرۆسەکەش، دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت دەستپێدەکات.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ شاندی هەرێم بۆ جارێکی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە، تێیدا پرسی داهاتی هەرێم و مووچەی مووچەخۆران تاوتوێ دەکەن.