تەرمی گەنجێک لە ئاوی زێی گەورە دۆزرایەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵان لە ئاوی زێی گەورە دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" تەرمی ئەو هاوڵاتییەی دوێنێ لە زێی گەورە گوندی وسومەليان خنکا، ئەمڕۆ لەلایەن تيمی ژێرئاوی خەباتەوە دۆزرایەوە". 

بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییەی خنکاوە ناوی عەلی رەجەبە تەمەنی ٢٤ ساڵانە و دانیشتووی گوندی قوچە بڵباسە. 



PM:02:00:29/08/2024