وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە".
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە واژۆی د. ئارام محهمهد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە و ئاراستەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى/ بەڕێوەبەرایەتی گشتى بودجە/ بەڕێوەبەرایەتی میلاکات کراوە، تێیدا هاتووە" ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە بەشەکانی سەر بە زانکۆکانی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا بە مەبەستی دامەزراندنیان".
هەروەها داواش لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن شایستە داراییان بۆ تەرخان بکات.