دانیشتنی دۆسیەی دادگاییکردنی ژنە بەندکراوی سیاسی کورد و ئەندامی کەژار (کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) وەریشە مورادی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، بۆ دووەمین جار دواخرا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رایگەیاندووە" دوێنێ چوارشەممە بڕیاربوو دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی وەریشە مورادی ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دوخرایەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دانیشتنەکە بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و راوێژکاری دادگا دادوەر عەموزادە، بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
وەریشە مورادی بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، هەروەها ئەندامی کەژار (کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)ە، ماوەی نزیکەی ساڵێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەندیخانەی (ئێڤین) زیندانیکراوە.
هەروەها وەریشە مورادی دژی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر (پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی)، لە ڕۆژی ٤ی ئابی ئەمساڵدا بەشداری لە دانیشتنی دۆسیەکەی رەتکردەوە و بەوهۆیەوە بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی دواخرا.