ژمارەیەک نوسەرو شاعیری دەڤەری راپەرین خەڵاتێکی پارتی رەتدەکەنەوەو،
تەنها نووسەرە پارتییەکان وەریدەگرن کە لەلایەن د. هێمن دابەشیکردبوون.
رۆژی ٢٨ ی ئاب لە شاری رانییە هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی
پارتی و لقی ١١ ئەو حزبە دەیانەوێت خەڵاتی ژمارەیەک رۆشنبیر و نوسەر بکەن، بەلآم
لەوانە تەنها نوسەرە پارتییەکان دەمێننەوە خەڵاتەکە وەردەگرن.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەوانەی خەڵاتەکەیان
رەتکردۆتەوەو پارتی نەبوون، ئەمانە شاعیر و نوسەرانە بوون:
- بتوێن سەعید
- بەکر ئاڵەیی
- مەلا سمایل نورەدینی
- نوسەر خەلیل علی
- سەربەست جیهاد
- اسماعیل ڕاجی
- هەمزە گوڵانی
- حازمی عەلی كوتك
- سدیق عەلی
- عومەر حاجی
- د. هێرش رەسوڵ
لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ ٢٠٢٤ یشدا لە یادی
دامەزراندنی یەکێتیشدا، ئەو حزبە بەرنامەیەکی داڕشت بۆ خەڵاتکردنی ژمارەیە نوسەر و
شاعیری سەردەمی خەباتی شاخ، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەرە دیارەکان
رەتیانکردەوەو، زیاتر نوسەرە یەکێتییەکانخەڵاتەکەیان وەرگرت.