لە سنووری ئامێدی کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنووری قەزای ئامێدی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی ئامێدی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" درەنگانی شەوی ڕابردوو کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە کومەڵگەی هێتوتەی سنووری ناحیەی دێرەلوک سەر بە قەزای ئامێدی، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، پاش ڕووداوەکە تەرمی کچەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی و دوای تەواوبوونی ڕێککارەنی پزیشکی تەرمەکەی بۆ پشکنین گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی ئامێدی. 



AM:08:42:30/08/2024