كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هۆشداری ده‌دات له بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی كاندیدی لایه‌نه‌كان و ده‌ڵێت" تائێستا وردبینی لەناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو نەبووە".
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" ئەگەر سكاڵا لەسەر هەر لیست و كاندیدێك بكرێت كە بانگەشەی پێشوەختەی دەستپێكردووە، ڕێكاری یاسایی توند لە دژیان دەگرینەبەر".
ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای پەسەندكردنی ناوی كاندیده‌كان، لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بەفەرمی وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی ١٠ی ئه‌مساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆرێك له‌كاندیدی لایه‌نه سیاسییه‌كان، وێنه‌ی سه‌ر پڕۆفایلی فه‌یسبوكه‌كانیان به‌ژماره‌كانیانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.