شێخان.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٨ کەسیش بریندار بوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شێخان، منداڵێک گیانی لەدەست دا و هەشت کەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان نێوان تانکەرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە نزیک ناحیەی قەسرۆک بۆ گوندی مرێبا لە سنووری قەزای شێخان، منداڵێک گیانی لەدەست دا و هەشت کەسیش برینداربوون.

بە پێی زانیارییەکان رووداوەکە بەهۆی خێراییەوە بووە و لە ئێستادا بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی قەسرۆک کراون.

گوندی مرێبا دەکەوێتە ناحیەی قەسرۆک لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک.




PM:08:17:30/08/2024