ئەو ٦٠ کۆچبەرەی لە ئاوەکانی یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردبوو ڕزگارکران

ئەو ٦٠ کۆچبەرەی شەوی ڕابردوو، بەهۆی کونبوونی بەلەمەکەیان لە ئاوەکانی یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردبوو لە ئێستادا سەرجەمیان ڕزگارکراون و گەیەندراونەتەوە بۆ یۆنان. 

ڕەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ رایگەیاند" ئەو ٦٠ کۆچبەرەی شەوی ڕابردوو داوای بەهانوەچوونیان دەکرد لە ئێستادا ڕزگار کراون و بەسەلامەتی گواستراونەتەوە بۆ ناو خاکی یۆنان". 

شەوی ڕابردوو بەلەمێکی کۆچبەران کە ٦٠ سەرنشینی تێدا بوو لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردبوو کە زۆرینەیان کوردی باشور و ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران بوون و بەشێکیشیان ژن و منداڵ بوون. 



AM:10:30:31/08/2024