بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ لە چاکسازی گەورانی سلێمانی زیندانییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیندانیکراوێک لە چاکسازی گەورانی شاری سلێمانی کە لە ژوورێکی تاکە کەسی زینداینکرابوو، بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، زیندانییەکە کە سزای لە سێدارەدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، باری دەرونی ناجێگیربووە.
تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان دەربارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.