کەرکوک.. بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا(نوێکراوەتەوە)

بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە کورکوک ماڵێک سووتا و ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی لە کەرکوک لە گەڕەکی پەنجا عەلی بەهۆی شۆرتی کارەبا ماڵێک سووتا و ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکان منداڵەکان یاریان بە کارەباوە کردووە و بووەتە هۆی شۆرتی کارەبا و ماڵەکە سوتاوە و بەم هۆیەوە ٣ منداڵی تەمەن ٣ ساڵ و ٨ ساڵ و ١٣ ساڵان گیانیان لەدەستدا کە  دوونیان کچ و یەکیان کوڕ بوون.

ئەم منداڵانە بە رەچەڵەک عەرەبن و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و دوانەکەی تر لە نەخۆشخانە گیانان لەدەستداوە.

دایک و باوکی ئەو منداڵانە فەرمانبەرن و باری تەندروستیان جێگیرە.


PM:02:11:31/08/2024