تەرمی دوو پۆلیسی فیدراڵی لە سنووری گەرمیان بە کوژراوی دۆزرانەوە

تەرمی دوو پۆلیسی فیدراڵی لە سنووری گەرمیان بە کوژراوی دۆزرانەوە و هۆی کوژرانیشیان دیار نییە.

نزیکەی کاتژمێر ١٢ـی ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢٤  هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەرمی دوو پۆلیسی فیدراڵییان، لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە بە کوژراوی دۆزییەوە.

 سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دیالە بە هەرێم جاف، لە لێدوانێکی لەگەڵ میدیای پارتی ڕایگەیاند "هەردوو پۆلیسەکە خەڵکی قەزای دوجێلن لە پارێزگای تکریت".

وتیشی" لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و تاوەکوو ئێستا نازاندرێت هۆی کوشتنیان چییە".

ناحیەی قەرەتەپە سەر بە قەزای کفرییە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.





PM:04:04:31/08/2024