ئەپیکور: تا ئیستا زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت ١٩ ملیار دۆلارە

كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) جەخت لەوە دەکاتەوە کە تا ئیستا زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی كوردستان ١٩ملیار دۆلارە.

مایڵز كاگینز، وتەبێژی ئەپیكۆرلە لێدوانێکی رۆژنامەوانیداڕایگەیاند" تێكڕای تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوتی كوردستان ٢٠ دۆلارە و پێشتر ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە".

وتەبێژی ئەپیکور دەڵێت"  نەوتی ناوخۆ دەدرێتە پاڵێوگەكان و ئەو نەوتەی لە ناوخۆ دەفرۆشرێت هەر بەرمیلێكی بە ٣٥ دۆلارە".

لەبارەی زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی كوردستانەوە وتی"  مانگانە زیانی یەك ملیۆن دۆلاری لێكەوتۆتەوە و كۆی گشتی تا ئێستا ١٩ ملیار دۆلار زیانی لێكەوتۆتەوە".

جەختیشی كردۆتەوە، تاوەكو ئێستا ڕێككەوتن نەكراوە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەی نەوتی كوردستان.



PM:04:53:31/08/2024