نرخی زێر بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا لە بەرزیدا ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک لە سەروو٢٥٠٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەمڕۆ مسقاڵێکی عەیارە ٢١ بەرامبەر بە ٥٣٠ هەزار دینارە.

لە بۆرسەی جیهاندا هەر کیلۆیەکی کانزا زەردەکە "زێڕ”، هاوتای ٨٠ هەزار و ٤٨٤ دۆلارە و هەر گرامێکی ٨٠ دۆلار و ٤٨ سەنتە و هەر ئۆنسەیەکی، کە یەکسانە بە ٣١.١ گرام، هاوتای ٢٥٠٣ دۆلارە.

لە بازارەکانی زێری هەرێمی کوردستان، نرخی زێڕی عەیار ٢١ به ٥٣٠ هەزار دینارە و زێڕی عەیار ١٨ به ٤٥٥ هەزار دینارە و زێڕی عەیار ٢٤ به ٦٠٥ هەزار دینارە.




PM:10:29:31/08/2024