بەهۆی دواکەوتنی مووچە چەند فەرمانگەیەک لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

بەهۆی دواکەتنی مووچە بایکۆتکردن لە سلێمانی دەستی پێکردەوە و چەندین فەرمانگە کارەکانیان ڕاگرت.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەوە بایکۆتی دەوام لە سلێمانی دەستی پێکرد و هەریەک لە فەرمانگەکانی دادنوسی ٢ سلێمانی و دابەشکردنی کارەبا، بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند و ڕاییکردنی مامەڵەی بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان ڕاگیرا.

ئەمە لە کاتێکدا کە  زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان موچەیان وەرنەگرتوە لە کاتێکدا لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ کرا، مووچەخۆرانی هەرێم چارەنووسی مووچەی مانگی ٧یان دیار نییە.





AM:09:49:01/09/2024