وەزیری دادی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە مووچە کێشەی سیاسی لەسەر نییە
و بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی پێویستە مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت.
خالید شوانى، وەزیرى دادی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند"
بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى پێویستە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان
بنێردرێت و مووچە کێشەی سیاسیی لەسەر نییە."
وەزیری دادی عێراق وتیشی" پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ
رێنماییەکانى وەزارەتى دارایى عێراق خۆى رابهێنێت."
خالید شوانى ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەى کێشە بۆ مووچە دروست نەبێت
پێویستە هەرێمى کوردستان بە رێوشوێنە ئیداریى و داراییەکانى وەزارەتى دارایی
عێراقەوە پابەند بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ کراوە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی ٧ یان وەرنەگرتووە.