باوکێک منداڵە سی مانگیەکەی خۆی دەکوژێت
لە کەرکوک لە ناحیەی تازە باوکێک منداڵە سێ مانگییەکەی دەکوژێت، بەهانەی ئەوەش بۆ باوکە دەهێنرێتەوە کە کێشەی دەروونی هەبووە.
لە ناحیەی تازە باوکێک منداڵە سێ مانگیەکەی دەخاتە ناو بەرمیلێک ئاوەوە تا دەخنکێت.
پۆلیسی ناحیەکە باوکەکە دەستگیر دەکات.
ماوەیەکە تاوانی کووشتنی منداڵ و کەسانی خێزان بەدەستی باوک و برا زۆر بووەو، هەموو جارێک بۆ تاوانبارەکە بەهانەی هەبوونی کێشەی دەروونی بۆ دەهێننەوە.
AM:11:44:02/09/2024