لە کاتێکدا نزیکی دوو مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە، ئەمڕۆ
٢ ی ئەیلول لە چەندان ناوچەی سلێمانی و گەرمیان بایکۆتی دەوام دەستیپێکرد.
دژی دواکەوتنی موچەکانیان موچەخۆران لە هەریەک لە سلێمانی و چەمچەماڵ
و هەڵەبجە و پیرەمەگرون بایکۆتی دەوام کرا.
لە ناو سلێمانیدا لە فەرمانگەکانی
ئاو و دادنوس و تاپۆ و شارەوانی و کارەبای سلێمانی بایککۆت کرا.
هەروەها لە نەخۆشخانەکانی پیرەمەگرون و هەڵەبجەش موچەخۆران بایکۆتی
دەوامیان کرد لە سنوری چەمچەماڵیش لە چەند فەرمانگەیەک بایکۆتی دەوام دەستیپێکرد.
لە گەرمیان و هەڵەبجەش چەند نەخۆشخانەیەک دەستیان بە بایکۆتکردن کرد.