دوای شه‌ش ساڵ زیندانیكردن، ئەمڕۆ پارێزەری ئیسماعیل سوسەیی ئااژەی بۆ ئەوە کرد کە مامۆستا ئیسماعیل له هه‌ولێر ئازاد دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بەشدار حەسەن، پارێزه‌ری مامۆستا ئیسماعیل رایگه‌یاند" مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی دوای شەش ساڵ زیندانكردن، به لێبوردنی تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، بڕیارە ئه‌مڕۆ ئازاد بكرێت".
ئیسماعیل سوسەیی دو دۆسیه‌ی له‌سه‌ربووه، سزای شه‌ش ساڵی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی یه‌كه‌م ته‌واوكردوه و له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دوه‌م شه‌ش ساڵی دیكه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌ڵام به لێبوردنی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئازادكراوه.
له دۆسیه‌ی دووه‌مدا ئیسماعیل سوسەیی به‌تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی سێ گه‌نج بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر، سزای شه‌ش ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.