"مووچەی مانگی تەموزی خانەنشینانی هەرێم بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت"

مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت."   

بەو پێیە کەمترین مووچەی خانەنشینان دەبێتە ٥٠٠ هەزار دینار.





PM:02:07:02/09/2024