نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دیاری کرا، کە کەمترینی ١٣ هەزار و ٥٠٠ و بەزرترین نرخیش ١٨ هەزار دینار دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (٤٣) دینارە."
ئاماژەی بەوەکرد، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان ١٦ هەزار بۆ ١٧ هەزار دیناره، بەو پێیەی موەلیدەکان لە نێوان (٣٧٠ بۆ ٣٩٥) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوکات خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاند" مانگی هەشت موەلیدەکان ٣٣٥ بۆ ٤٥٠ کاتژمێر کاریان کردوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا بەرزترین نرخی هەر ئەمپێرێک ١٨ هەزار دینارە و نزمترینیش ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت".
لەبارەی دهۆکیشەوە، بۆ مانگی هەشت نرخی هەر ئەمپێڕێک کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
هەرچیی پارێزگای هەڵەبجەشە، لە مانگی ئابدا مۆلیدە ئەهلییەکان ٣٩٠ کاتژمێر کاریان کردوە و لە بەرامبەردا بۆ هەر ئەمپێڕێک ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگی ئاب (٢٤) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به هاووڵاتییان.