هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی مانگی ٥ مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات،هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت.

كارۆخ عەبدوڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەم هەفتەیەدا شایستەی مانگی ٥ ی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت بەچەک لە سەرجەم پەروەردەکان و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بەدابەشکردنی، بەشێوەی مەقتوعی تەواو ، كە بۆ مانگی ٥ و ٦ بەشێوەی مەقتوعی تەواو خەرج دەكرێت، بەڵام بۆ مانگی ٧ و ٨ بەشێوەی نیو مەقتوعە و پێكەوە خەرج دەكرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕێین دوای ڕەزامەندی و ڕێکارە داراییەکان لەمانگی ٩ بۆ مانگی ١٠ مامۆستایان بەشێوەی گرێبەست مووچەکانیان وەربگرن" .

جەختیشی كردەوە، لەکۆتایی ئەم هەفتەیە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٥ی ٩ ناوی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست دەگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە ، دوای وردبینی ناوەکان لەوەزارەت بەفەرمان و ڕێنمایی وەزارەت دەستدەکرێت بەمامەڵەی گرێبەست بوون .



PM:03:56:02/09/2024