ئێزدیه‌كان بۆ عەلی باپیر: هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك سەر بەهەر ئاینێك ئەگەر له پێناو وڵاته‌كه‌ی بكوژرێت شه‌هیده
عەلی باپیر
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش له دهۆك، وته‌كانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ی ئێزدی له شه‌ڕدا بكوژرێن به شه‌هید هه‌ژمار ناكرێن.
ده‌سته‌ی بنكه‌ی لالش له پارێزگای دهۆك به‌یاننامه‌یه‌ك له سه‌ر قسه‌كانی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كومه‌ڵی ئیسڵامی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه، عه‌لی باپیر له ته‌له‌فزیونی رووداو له به‌رنامه‌ی " له‌گه‌ڵ ره‌نج " چه‌ند قسه‌یه‌ك له سه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كه‌ن و به شه‌هید ده‌زانرێت یان نه و كێن ئه‌وانه‌ی به شه‌هید ناوده‌نێن.
له سه‌ر قسه‌كانی ئه‌میری كومه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه ئێزدیانه‌ی به‌رگری له شه‌نگال ده‌كه‌ن جه‌عفه‌ر سمۆ، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش له دهۆك، به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: " دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كومه‌ڵی ئیلامی له شه‌ر شاشه‌ی رووداو وتی، ئه‌و ئێزدیانه‌ی ئێستا به‌رگری له چیای شه‌نگال ده‌یپارێزن ئه‌گه‌ر بكوژرێن نابن به شه‌هید له به‌ر ئه‌وه شه‌هید بوون ته‌نیا بۆ موسڵمان به‌كاردێت".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش له دهۆك، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش ئه‌م قسه و لێدوانانه شه‌رمه‌زار ده‌كات، ده‌بوایه عه‌لی باپیر، به هۆشیاری وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بدابایه‌ته‌وه، چونكه به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی ئێزدی هه‌یه و ئێمه‌ش وه‌ك ئێزدی رێزێكی گه‌وره‌مان بۆ ناوی پێشمه‌رگه هه‌یه".
جه‌عفه‌ر سمۆ ، وتیشی: "ئێمه سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو شه‌هیده‌كانی كوردستان نزم ده‌كه‌ینه‌وه، بێ دیاریكردنی ئایین و مه‌زهه‌ب یان هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی له پێناو خاكی وڵاته‌كه‌ی بكوژرێت ئه‌و شه‌هیده سه‌ر به چ ئایینێك بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "پێویسته هه‌ر تاكێكی كورد رێزێكی گه‌وره له پێشمه‌رگه بگرێت كه سه‌ر به هه‌ر ئایینێك بێت، چونكه ئێستا له شه‌ڕی ترسناكترین رێكخراوی تیرۆرستی دایه، ئه‌م قسانه‌ی عه‌لی باپیر له خزمه‌تی یه‌كڕیزی ناو ماڵی كوردیدا نیه، به تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه پێویستیمان به یه‌كریزیه".
PM:02:07:02/11/2014