نێچیرڤان بارزانی داوا دەكات هەڵبژاردنی هەرێم لە كەشێكی ئارام و هێمندا بەڕێوەبچێت، دەشڵێت" گەلی کوردستان لە هەڵبژاردندا براوەیە".
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) پێشوازى له كڵاوس شترايشه‌ر، كونسوڵى گشتي پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه، كونسوڵى گشتي نوێى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە" كونسوڵى گشتي نوێى ئه‌ڵمانيا پشتگیری و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا دوپاتكرده‌وه".
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، له ديداره‌كه‌دا باس له دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرا، له مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگى هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان لە هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ڕایگەیاند" له هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌يه و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه بچێت".