بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانى ھەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" مووچەى کەسوکارى شەهیدان بە دوو ڕۆژ دابەشدەکرێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگای ھەڵەبجە، لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە" خشتەی دابەشکردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان گۆڕانكاری تێدا کراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی خشتەکە بە دوو ڕۆژ مووچەکانیان دابەشدەکرێت.
راشیگەیاندووە" ڕۆژی سێشەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤ مووچەی کەسوکاری شههیدانی سەنگەر و هاوڵاتی دابەشدەکرێت، ڕۆژی چوارشەممەش مووچەی کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران (جینۆساید) دابەشدەکرێت، پێویستە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانی بانكی هەڵەبجە بكەن".
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ دوای زیاتر لە ٦٥٠ ڕۆژ وهزارهتی دارایی و ئابووری هەرێم، لیستی دابهشكردنی مووچهی مانگی تەمووزی بڵاوکردەوە كە لە سێ ڕۆژدا مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.
هەروەها بەپێی لیستەکە، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤ مووچەی (خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی) دابەشدەکرێن.