لە حاجیاوا دوو هاوسەر بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە قەزای حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، دوو هاوسەر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا. 

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە" درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە قەزای حاجیاوا ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری شێلان ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ئۆپل دوو کەسی شێلاوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو کەسە ژن و پیاوێک بوون کە هاوسەرى یەکترن، پیاوەکە هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانى لەدەستداوە، هاوسەرەكەشی بە سەختی بریندار بوو، بەڵام دواتر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.



AM:09:56:03/09/2024