کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان:هاوڵاتیان دەتوانن تاوەکو ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم کارتەکانیان وەرگرن

کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، تاوەکو ڕۆژی ١٧ ی تشرینی یەکەم  بنکەکانیان کراوە دەبن بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان بچن و کارتەکانیان وەربگرنەوە، چونکە بەبێ ئەو کارتە ناتوانن دەنگ بدەن.

 مەڕوان محەممەد نەجار، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  بە میدیاکانی ڕاگەیاند" تاوەکو ئێستا لە سنووری هەولێر ڕێژەی ٩١٪ هاووڵاتییان کارتی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە، ڕۆژانەش پێدانەوەی کارتی دەنگدان بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، هاونیشتمانییان ناتوانن بە وەسڵی بایۆمەتری دەنگ بدەن، چونکە بەپێی یاسای کۆمیسیۆن دەنگدەر تەنیا بە کارتی بایۆمەتری دەنگدان دەتوانن دەنگ بدات.

بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەبچێت.




PM:11:01:03/09/2024