لە بارەی مووچەی مانگی ٨ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە


بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە لە بارەی چارەسەرێک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم( ماوە بۆ درێژکراو) لە هەولێر کۆببێتەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی مامەڵەکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و، ئەو دوو هەفتەیە بکرێت کە ئەو وەزارەتە داویەتی بە هەرێم تا ئەو تێبینیانە چاکبکرێت کە لەسەر لیستی مووچەی هەرێم هەیەتی.

حکومەتی بەغدا جگە لە تێبینی لەسەر لیستی مووچە، داوای داهاتی نانەوتی و نەوتی دەکات، هاوکات سوریشە لەسەر ئەنجامدانی بە بانکیکردنی مووچە.

ئەو دوو هەفتەیە مۆڵەتدان بە هەرێم لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکاندا گفتگوگۆی لەسەر کرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ماڵی شاخوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبەغدا سازکراو کە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەش بەشداریان تێدا کرد.

ئەمڕۆ دووەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بەغدا ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ دەکات.







AM:09:19:04/09/2024