پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژى هاوڵاتییەکەى دوێنێی سەیدسادقی ڕاگەیاند و دەڵێت" سێ چەکیش دەستی بەسەرداگیراوە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ رایگەیاند" دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شەڕ و ده‌مه‌قاڵێ له نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بوو، هاوڵاتییه‌ك کوژرا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر تونرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌کەوە ده‌ستگیر بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌ك له جۆری ده‌مانچه.
پۆلیسى سلێمانى دەشڵێت" له ئێستادا تۆمه‌تبار به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".