کەمێک پێش ئێستا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنووری قەزاى چوارتا ئۆتۆمبێلێک بۆردومانکرا و بەپێی زانیارییەکان گیان لەدەستدان هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمممە لە ناحیەى زەلانى قەزاى چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
هەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێلەکە سێ سەرنشینی تێدا بووە و گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها سەبارەت بە ناسنامەی کەسەکان تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی نەزانراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کاتژمێر (١:٢٥) خولەکی دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە لە نزیک ناحیەی خەلەکان، لە ڕێگەی درۆنەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر کە ژمارەکەی سلێمانی بووە کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.