پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" زیانلێكهوتوانی بازاڕی قهیسهری قەرەبوو دهكرێنەوە و بازاڕەکەش نۆژەن دەکرێتەوە".
ئومێد خۆشناو پاریزگاری هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" خاوەن دوکانەکانی ناو بازاڕی قەیسەری هەولێر بەپێی بڕی ئەو زیانانەی بەرکەوتوون قەرەبوو دەکرێنەوە کە قەرەبووی دارایی لە دوو ملیۆنەوە دەستپێدەکات بۆ ٢٠ ملیۆن دیناری عێراقی، واتا هاوکارییەکە بە یەک شێواز نییە بەپێی قەبارەی زیانلێکەوتوانە".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی شەش مانگدا ڕێکارەکانی نۆژەنکردنەوەی قەیسەری گیرایەبەر و زیانەکان دەستنیشانکران.
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند" هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییانە دەکرێت بۆ ئەوانەی دوکانەکانیان سووتاوە کە ٢٤٧ دوکان بووە".
شەوی ٥ی ئایاری ئەمساڵ لە بازاڕی قەیسەری هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە بەهۆیەوە زیانێكی زۆری ماددی بهر كاسبكارانی بازاڕهكه كهوت.