وەزارەتى سامانە سروشتییەکانی هەرێم، بە مەبەستی هەرزانکردنی نرخی بەنزین بڕیاریدا مۆڵەتى هاوردەکردنى بەنزین بە بازرگانان بدات.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە" به مه‌به‌ستی دابینكردنی به‌نزینی پێویست و زیادكردنی خستنه‌ڕووی له بازاڕه‌كاندا، فەرمانی رێگه‌پێدان بۆ هاورده‌كردنی به‌نزینی بازرگانی له بازگه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ركراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە بەشێوەیەکی کاتی كاری پێدەكرێت، تا هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتە دەکرێت.