داهاتی سلێمانی زیاتر لە ١١ ملیار دینارە

ماڵپەڕی شەفافییەت ڕایدەگەیەنێت" داهاتی یەک هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ١١ ملیار و ٤٣٣ ملیۆن دینار بووە". 

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردەوە" داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بریتییە لە ١١ ملیار و ٤٣٣ ملیۆن و ٢٧١ هەزار و ٨٩٩ دینار كە بەشێوەی نەختینە و چەكە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە ٩ ملیار و ٤٧٥ ملیۆن و ٨٠٥ هەزار دیناری واتە ٨٣%ی نەختینەیە، هەروەها ١ ملیار و ٩٥٧ ملیۆن و ٤٦٦ هەزا دیناری واتە ١٧%ی بەشێوەی چەك و مەقاسە سفرە.

داهاتی هەفتەی پێشتووتری سلێمانی ١٤ ملیار و ٩١١ ملیۆن و ٣٨٩ هەزار و ٨٤٣ دینار بووە. 



AM:11:12:06/09/2024