هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت" لە دووی ئەم مانگە تا پێنجی مانگ، ١٧ ھێرشیان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و بەھۆیەوە چوار سەرباز کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەیە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە )لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە دووی ئەم مانگە تا پێنجی مانگ، ١٧ ھێرشیان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و بەھۆیەوە چوار سەرباز کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەیە و ناوی عوسمان ئایانە و دووانی دیکەش بریندارکراون".
راشیگەیاند" ھێرشەکانیان لە خواکورک و مەتینا و ئامێدی و رۆژئاوای زاپ ئەنجامداوە، ھاوکات تورکیا ھەوڵیداوە ھۆکاری مردنی ئەو فەرماندەیە بشارێتەوە و وتویەتی کە بە جەڵتەی دڵ گیانیلەدەستداوە، لەکاتێکدا لە چالاکییەکەی ئەواندا لە دووی ئەیلول لە گردی شەھید ھێمن لە خواکورک کوژراوە".
لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە" لە سێ تا شەشی ئەیلول، تورکیا ٢٠جار بە فڕۆکە ھەرێمەکانی خواکورک و گارە و مەتینا و زاپی بۆردومانکردووە، حەوت جاریش بە ھێلیکۆپتەرھێرشیکردووەتە سەر مەتینا".
لای خۆشیەوە تورکیا دەڵێت" لە چوار رۆژدا ٢٧ ئەندامی پەکەکەیان کوشتووە".