وەزارەتی نەوتی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوتمان بۆ سێ ملیۆن و٣٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کەم کردوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند" لە ٢٧ی مانگی ڕابردوەوە بەرهەمهێنانی نەوتیان لە چوارچێوەی بڕیارەکانی گروپی ئۆپیک پڵەس کەمکردوەتەوە".

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ٢٧ مانگی ئابی رابردوەوە، بەرهەمهێنانی نەوتیان، بۆ سێ ملیۆن ٣٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمكردوەتەوە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندوە کەم کردنەوەکە لە چوارچێوەی پابەندبونی عێراقدایە بە بڕیارەكانی گروپی ئۆپێك پڵەس و ئەوەی لەسەری رێككەوتون لە سەردانەكەی ئەم دواییەی ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك بۆ بەغداد.

بە گوێرەی ئەو ریککەوتنەی کردویەتی، عێراق ڕازیبوە بە کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت، تا کۆتای مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵ و ئەگەری هەیە بگەنە ئاستی دو ملیۆن و ٢٠٠هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، ئەمەش بە هەماهەنگیە لە نێوان حەوت وڵاتی تر لە ئەندامانی كۆمەڵەی ئۆپێك پڵەس.



PM:04:40:06/09/2024