سالار عەزیز: ئێستا یەکێتی کۆمپانیایە

سالار عەزیز کەسایەتی لەمێژینەی یەکێتیی ئەمڕۆ هەینی ٦ی ئەیلوول لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی مەلا بەختیار بە میدیاکانی ڕاگەیاند"ئێمە خۆمان یەكێتیمان درووستكردووە، ئێمە یەكێتی راستەقینەین و ئەوان یەكێتی نین".

 ڕوو لە بەرپرسانی ئێستای یەکێتیش وتی"پێویست ناكات كۆماندۆ بێنن، كەسێك لەم وڵاتە لە دایك نەبووە، كوردی نازانێ، ئەندامی یەكێتی نەبووە، ئێمە خۆمان یەكێتیمان درووستكردووە و ئێمە دیفاعمان لێكردووە".

سالار عەزیز ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد"ئێستا ئەو خاوەنی یەكێتیەو ئێمە یەكێتی نین؟ ئێمە یەكێتی راستەقینە نین؟ خەڵكی لە حزبەكانی ترەوە دێن پرسمان پێدەكەن، یەكێتی وەك حزب نەماوە ئێستا كۆمپانیایەكە".




PM:09:13:06/09/2024