ئەمڕۆ وەفدێکی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم کۆدەبنەوە

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤ وەفدێکی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم لەسەر کێشە ھەڵپەسێردراوەکان گفتوگۆ دەکەن. 

ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری عیراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن و بە ئەندامیەتی ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوانی حکومەتی فیدراڵ سەردانی ھەرێم دەکەن و لە ھەولێر زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم ئەنجام دەدەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندەکەی عیراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دۆسییە ھاوبەشەکان و کێشە ھەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن. 

هەروەها وەفدەكەی حكومەتی عێراق بریتین لە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابوری، محەمەد تەمیم جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەسیر داود وەزیری بازرگانی عێراق، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، فەیسەڵ وەسام سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان، عەلی بەهادین بریكاری وەزارەتی نەوت. 



AM:09:25:07/09/2024