لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کوردێکی خەڵکی گوندی کندڕێ سەر بە پیرانشار بە ناوی واحید ئەبوبەکری تەمەن ٢٧ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە.
ئاماژەئی بەوەشکردووە، هێزەکانی ئێران بەبێ بەڵگەی دادوەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو گەنجە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندوویانە.