هاوسەرۆکی پەیەدە، سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و ئەنقەرە وتی" سیاسەتی تورکیا لەسەر لەناوبردنی کوردان بەڕێوە دەچێت، ئامانجەکە تەنیا لەناوبردنی پارتێک و پارچەیەکی کوردستان نییە، بەڵکو لەناوبردنی هەمو گەلی کوردە".
ئەمڕۆ شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤ ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هاوارنیوزی راگەیاندوە" سیاسەتی تورکیا، لەناوبردنی پارتێک و پارچەیەکی کوردستان نییە، کۆی بابەتەکە هەبون و نەبونی کوردانە".
موسلیم ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم ڕیککەوتنەی لەنێوان بەغداد و ئەنقەرە هەیە، بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە، لەهەمو حاڵەتێکدا بابەتەکە ڕەوایی دەدات بە داگیرکاریی تورکیا لە عێراق.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ڕێککەتنەکە دەبێتە مایەی سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵکردنی هێزەکانی، ئەوەش مەترسی بۆ سەر شنگال و دیموگرافیای هەرێم دروست دەکات.
هاوسەرۆکی پەیەدە داواش دەکات، کورد بەرامبەر ئەم ڕێککەوتنە هۆشیار بێت و داوا دەکات، سەرجەم هێزە سیاسییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن