شارەوانی سلێمانی: فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،'' ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و خزمەتی ٨ ساڵیان هەیە دەتوانن لە ڕێگەی کەسێکەوە فۆڕمی بەڵێنامەی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە".

لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان هەیە، دەتوانن فۆڕمی بەڵێنامەی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵانت و خزمەتی ٨ ساڵیان هەیە لە ماوەی ٢ دوو ڕۆژدا کەسێک بنێرن کە وەکالە عامە یان تایبەتی هەبێت سەردانی شارەوانی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێنامەی وەرگرتنی زەوی .

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە وەکیلەکەی ئەم پێداویستیانەی تۆی پێبێت (کارتی زانیاری + کارتی نیشتمانی خۆی و هاوسەری و ماڵ و مناڵی).



PM:03:28:07/09/2024