ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئاشکرای دەکات کە ناردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەران پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم.
د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی لەگەڵ میدیای یەکێتی جەخت لەوەدەکاتەوە کە ناردن و دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە خێرایی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی رایگەیاند" وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ئەوەی لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ لەسەر کێشەکان بکەن و چارەسەرێک بدۆزنەوە و مووچەی مانگی ٨ بنێردرێت و دابەشبکرێت".
رۆژی سێشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ دەستیپێکرد و ٣ رۆژی خایاند، لە لاتێکدا بەغدا ئامادەکاری بۆ مووچەی مانگی ٩ دەکات.