لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی گەنج، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەلایەن باوکییەوە کوژرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" شەوی ڕابردوو ژنێکی تەمەن ٣٦ ساڵ لە شاری ئیلام بە چەکی سارد لە لایەن باوکییەوە کوژرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا ناسنامەی قوربانییەکە ئاشکرانەکراوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە" بکوژەکە کە تەمەنی ٧٠ ساڵە، دوای کوشتنی کچەکەی شوێنی ڕووداوەکەی جێ هێشتووە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و هۆکاری کوشتنی کچەکەی بۆ ناکۆکی و کێشەی خێزانی گەڕاندوەتەوە".